به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن نه‌ورۆزی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کوتله‌ی داد له په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ی به هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ عه‌فرین کرد و گوتی: ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی تورکیا ده‌که‌ین و ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه به پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی وڵاتی سووریا ده‌زانین.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیا ده‌ستدڕێژیی ئاشکرا بۆ سه‌ر خاکی سووریایه و ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌که.
نه‌ورۆزی تیشکی خسته سه‌ر ده‌ستدڕێژیی 12 ڕۆژه‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین و ڕایگه‌یاند: ئێمه به هیچ له‌ونێک هاوڕای ئه‌وه نیین که هیچ وڵاتێک له خاکی سووریادا ببێت نه ئه‌مریکا و نه تورکیا.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کوتله‌ی دادی په‌رله‌مان له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی کوردپرێسدا که ده‌وری کۆماری ئیسلامی له‌م نێوانه‌دا چی ده‌بێت گوتی: سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌نگاوه‌مان مه‌حکووم کرد و ئه‌سه‌ف و داخی خۆمان له‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی تورکیا ڕاگه‌یاند.
ناوبراو زیادی کرد: باشتر وایه تورکیا هێرشی سه‌ربازیی خۆی بۆ باکووری سووریا بوه‌ستێنێت و کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی چاره‌سه‌ر بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment