٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٣:١٩
فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەڵمانیا خەڵات دەکرێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/کوردی- بە هاوکاری و پاڵپشتیی شارەوانی و کتێبخانەی ناوچەی بۆکسبێرگ لە ئەڵمانیا، پێنجەم پێشەنگای فۆتۆگرافی ڕەوەند جەواد دەکرێتەوە.

کوردپرێس- لەم پێشانگایەدا ناوەڕۆکی فۆتۆکان گوزارشتە لە پاشماوەی هاووڵاتییانی سڤیل کە هەمیشە قوربانی جەنگ و شەڕە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان و عێراق بوون، بەشێکی تر لە فۆتۆکان گوزاشتە لە کەلتور و جوانی کچانی کورد و بەشێکی تر باس لە ئەکتەرانی ناو فیلمە سینەمایەکان دەکات، ئەو پێشەنگایە بۆ ماوەی پێنج مانگ لەو هەرێمە لە نمایش بەردەوام دەبێت.

ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر بۆ خەندان لایف دوا و وتی: من هەمیشە کارەکانم ئامانج و پەیامی ئاشتی هەیە نەفرەتیش لە جەنگ و شەڕ و خوێن ڕشتن دەکات .

ڕەوەند دەشڵێت: لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا کەلتوور و هونەر لە پلەی یەکەمدایە پاشان سیاسەت دێت، هونەر پەیامی هەموو ژیان و ویستەکانمان دەگەیێنێت بێ جیاوازیش هاوکاری کەسان و بەهرەمەندان و هونەرمەندان دەکرێت.

ڕۆژی 16ی ئاداری 2018 ڕەوەند جەواد لە دوای ئەنجامدانی ئێوارەخوانێک و پێشکەش کردنی کۆنسێرتێکی جاز موزیک و ڕۆک، خەڵاتی ڕێزلێنانی لە پای کارەکانی پێ دەبەخشرێت.

News ID 11108

Your Comment

You are replying to: .
captcha