کوردپرێس- لەم پێشانگایەدا ناوەڕۆکی فۆتۆکان گوزارشتە لە پاشماوەی هاووڵاتییانی سڤیل کە هەمیشە قوربانی جەنگ و شەڕە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان و عێراق بوون، بەشێکی تر لە فۆتۆکان گوزاشتە لە کەلتور و جوانی کچانی کورد و بەشێکی تر باس لە ئەکتەرانی ناو فیلمە سینەمایەکان دەکات، ئەو پێشەنگایە بۆ ماوەی پێنج مانگ لەو هەرێمە لە نمایش بەردەوام دەبێت.
ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر بۆ خەندان لایف دوا و وتی: من هەمیشە کارەکانم ئامانج و پەیامی ئاشتی هەیە نەفرەتیش لە جەنگ و شەڕ و خوێن ڕشتن دەکات .
ڕەوەند دەشڵێت: لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا کەلتوور و هونەر لە پلەی یەکەمدایە پاشان سیاسەت دێت، هونەر پەیامی هەموو ژیان و ویستەکانمان دەگەیێنێت بێ جیاوازیش هاوکاری کەسان و بەهرەمەندان و هونەرمەندان دەکرێت.
ڕۆژی 16ی ئاداری 2018 ڕەوەند جەواد لە دوای ئەنجامدانی ئێوارەخوانێک و پێشکەش کردنی کۆنسێرتێکی جاز موزیک و ڕۆک، خەڵاتی ڕێزلێنانی لە پای کارەکانی پێ دەبەخشرێت.
Your Comment