به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 97 به به‌شداریی 216 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکایه‌تیی عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد.
بڕیاره له دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا سێ نوێنه‌ری ده‌نگی به‌ڵێ و سێ نوێنه‌ری ده‌نگی نه‌خێر شیکاری له‌سه‌ر بودجه‌که بکه‌ن و محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت سه‌رۆکی پلاندانان و بودجه و هه‌روه‌ها عه‌لی ئه‌سغه‌ر یووسف نه‌ژاد وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ته‌لفیقی بودجه له په‌رله‌مان هه‌ریه‌که و بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه قسه ده‌که‌ن پاشان کۆبه‌ری ڕه‌شنووسی بودجه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ڕه‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی 97ی ئێران یه‌کشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه له په‌رله‌مان ده‌نگی نه‌خێری په‌رله‌مانتارانی به‌خۆوه بینی و به 120 ده‌نگی نه‌خێر، 83 ده‌نگی به‌ڵێ و 9 ده‌نگی بێ‌لایه‌ن له په‌رله‌مان ڕه‌ت کرایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment