کوردپرێس- رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، توركیا یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات و چه‌كی ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراو له‌دژی دانیشتوانی مه‌ده‌نیی كانتۆنی عه‌فرین به كار ده‌هێنێت.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارهێنانی چه‌كی ناپاڵم له‌دژی دانیشتوانی مه‌ده‌نی قه‌ده‌غه‌یه.
ده‌یلی ئێكسپرێس ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌كارهێنانی چه‌كی ناپاڵم له شه‌ڕی ڤێتنام فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه له‌و كێشه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییانه‌ی به‌رده‌وام خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment