سوپای سووریای ئازاد ھێزێکە ھەروەک ھێزی بەرگری میلـلی

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند: سوپای سووریای ئازاد ھێزێکە کە بۆ پاراستنی نیشتمانی خۆیان پێکھێنراوە و پێکھاتەیێکە ھەروەک ھێزی بەرگری میلـلی ئێمە کە لە شەڕی رزگاریخوازی دایە و ئێمە پشتیوانیان لێ دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له‌ په‌رله‌مان گوتارێكی پیشكه‌ش كرد و گوتی: ئەگەر تورکیا لە ١٥ ساڵی دواییدا لە بواری پیشەسازی بەرگریدا ئەو بازەی نەدایە، ئەمڕۆ نەک تەنها ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون، بگرە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی لە ناوخۆی سنوورەکانیدا پێ بەڕێوە نەدەچوو.

سه‌باره‌ت به‌ سوپای سووریای ئازاد سەرۆک کۆماری تورکیا، گوتی: ھێزێکە کە بۆ پاراستنی نیشتمانی خۆیان پێکھێنراوە و پێکھاتەیێکە ھەروەک ھێزی بەرگری میلـلی ئێمە لە شەڕی رزگاریخوازی دایە و ئێمە پشتیوانیان لێ دەکەین.

شایانی باسە عەرن ئەردەم یەکێک لە نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەل وتبووی ئەو گرووپەی کە ئێستا بۆ هێرش کردنە سەر عەفرین یارمەتی ئەرتەشی تورکیا دەدەن واتا ئەرتەشی ئازاد تیرۆریست و تاڵانکەر و کۆمەڵی سەگن و ئەو کەسەش کە ئەرتەشی تورکیا لەگەڵ ئەوانە بۆ شەڕ دەنێرێت خەیانەتکار بە وڵاتە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11081

Your Comment

You are replying to: .
captcha