بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەفەری لە کۆبوونەوەی فەرمیی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ڕێبەنداندا لە هۆشداری نووسراوەی خۆیدا ئاماژەی دا بە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وتی: لە وەزیری ناوخۆ داوا دەکەین وەکوو سەرۆکی سیتادی قەیرانی وڵات کێشە و گرفتی لێقەوماوانی بوومەلەرزە چارەسەر بکات.
نوێنەری خەڵکی کرماشان لە پەرلەمان وتیشی: نزیک بە 80 ڕۆژ لە بوومەلەرزەکەی کرماشان تێدەپەڕێت و دەوڵەت دەبێت بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە جێگیر کردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە جێبەجێ بکات.
ناوبراو وتی ئێمە و لیژنەی دەوڵەت بەرپرسی چارەسەر کردنی گرفتەکانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەین و بە تەکید کێشەکانی ئەوان بە قسە کردن چارەسەر ناکرێت. سەرەڕای داخوازیی ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ دابین کردنی کانێکس، بۆ چی 2000 بنەماڵە لە ژێر خێوتدا ژیان بەسەر دەبەن؟ بونیادی مەسکەن دەیهەوێت کاسبی بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە بکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment