تێۆەگلانی یەپەگە لەهێرش کردنەسەر کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاشکرا بوو

بەشی سووریا-لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئەردۆغان ئیدیعای کرد یەکینەکانی پاراستنی گەل لەهێرش کردنەسەر بینای کۆنگرێسی ئەمەریکا دەستیان بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی ئەو پرۆگرامە کرد کە بەبۆنەی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی کۆمیتەی ئاراستەکردنی نیشتمانی تورک- ئەمریکا رێکخراوە.

ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە گوتی: "بە تایبەتی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و درێژکراوەکانی، ئەو پشتیوانییەی ئارەزوومان دەکرد لە ھاوپەیمانی ناتۆ پێنەگەیشت".

سەرکۆماری تورکیا، ئەوەشی خستەڕوو کە لە چوارچێوەی روانگەیێکی درێژمەودا دەیانەوێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا ھەماھەنگیان بەھێزتر بکەن.

ئەردۆغان بەرپرسانی ئەمریکی کردە بەردەنگ و گوتیشی: "باوەش کردنەوە بۆ کوودەتاچییەکان بە شێوەیێکی ئەنقەست لەلایەن وڵاتێک کە خاوەن بانگەشەیە لە بواری دیمۆکراسی و ئازادییەکان، دژبەیەکێکی گەورەیە".

ئەردۆغان باسی لە رووداوی ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند: "ئەوانەی دەستپێشخەریان بۆ رووداوە قێزەونەکەی سەر کۆنگرێسی ئەمریکا کرد، پەیوندییان ئاشکرا بووە لەگەڵ یەپەگە/پەیەدە وەک باڵی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز (پەکەکە) لە سووریا".

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "بەم ھێرشەوە دووبارە ئەوە زانرایەوە کە تیرۆر دوژمنی مرۆڤایەتی و دیموکراسییە".

سەرکۆماری تورکیا، لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا گوتی: "لەم قۆناغەی دوایدا ھەموومان پێکەوە شاھیدی ئەوە بووین کە دۆستایەتی تورک-ئەمریکا بە تاقی کردنەوەیێکی جیددی تێپەڕبوو".

ئەردۆغان گوتیشی: "نە لە داھاتووی وڵاتەکەمان و نە لە داھاتووی ناوچەکەماندا، شوێنی بکوژانی دەست بە خوێنی وەک داعش، پەکەکە، فەتۆ و یەپەگە بوونی نییە".

ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئێمە وەک تورکیا، لەو باوەڕەداین کە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانمان زۆر زیاترە لە بۆچوونە جیاوازەکانمان لەگەڵ ئەمریکا".

ئەردۆغان لە کۆتایی پەیامەکەیدا گوتیشی: "پێویستە کۆمەڵگەی تورک کاردانەوەی خۆی بەرامبەر ھەر چالاکی و بڵاوکراوەیێک نیشان بدات کە کاریگەری لەسەر تێگەیشتنی تورکیادا ھەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1108

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha