دابەزینی مەودای بینین و خزۆک بوونی ڕێگاکان

بەشی کوردستان- بەفر و بۆرانی هاوڕێ لەگەڵ باگژە بوەتە هۆی دابەزینی مەودای بینین و خزۆک بوونی ڕێگاکان، لە هەندێک لە ڕێگا کوێستانییەکانیشدا بارینی بەفر بوەتە هۆی دابەزینی خێرایی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان.

محەمەد ڕاشد مودەڕس بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە ڕێگای دیواندەڕە- سەقز، سەقز- بانە و هەموو ئەو ڕێگایانەی کە دەگەنە بیجاڕ کڕێوە و باهۆ بوەتە هۆی تێکدانی ڕەوتی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان.

سەرۆکی پۆلیسی ڕێگاوبانی پارێزگا عیسا گەوهەری ڕایگەیاند: هەندێک ڕێگاکان خزۆکن ئەوەش بە هۆی سەهۆڵبەندانی ڕێگاکانەوە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە شۆفێرەکان دەبێت كەرستە و پێداویستیەكانی زستان وەکوو زنجیری تەگەر و كوورەیان پێ بێت و مەودای پێویستی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە بەرچاو بگرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11078

Your Comment

You are replying to: .
captcha