تورکیا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یێکی ھه‌رێم ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا ھێرش ده‌که‌نه ‌سه‌ر 8 باره‌گای په‌که‌که‌ له ‌ناوچه‌ جیاجیاکانی ھه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی ھه‌واڵی ئه‌نادۆڵی تورکیا ئاشکرای کردوووه شه‌وی ڕابردوو فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا ھه‌شت ئامانج و باره‌گای پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌)یان له‌ ھه‌رێم بۆردومان کردوووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی ناوچه‌کانی (زاب، ئاڤاشین، باسینان و خواکوڕک)یان له‌ ھه‌رێمی کوردستان کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11075

Your Comment

You are replying to: .
captcha