بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «العربیە»دا وتی: ئەو ناکۆکییەی لەم دواییانەدا کەوتووەتە نێو حیزبی «الدعوە»وە بە هۆی دژایەتی کردنی نووری مالیکی لەگەڵ ئامادە بوونی ئەو لە ڕکابەرییەکاندا لە ژێر ناوی حیزبی «الدعوە» بووە و پاش سڕینەوەی ناوی ئەو حیزبە لە نێو لێستی حیزبە بەشدار بووەکاندا، پرسەکە چارەسەر کراوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: من پێش لە ئازاد کردنەوەی شاری مووسڵ و مسۆگەر کردنی سەرکەوتنەکان، بۆ ڕێز لێنان لە دەستووری عێراق جەختم کردووە لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنەکان لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا چوونکە ڕێز نەگرتن لە دەستوور دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دووبارەی دیکتاتۆری لە عێراق.
شایانی باسە کە بڕیارە هەڵبژادرنەکانی پەرلەمانیی عێراق لە ڕۆژی 12ی مانگی مەی بەڕێوە بچێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment