کەس ئاوڕ لە وتەکانی ئێمە ناداتەوە

بەشی ئێران- ئەحمەد سەفەری نوێنەری خەڵکی کرماشان دەڵێت: بە بۆنەی پیشاندانی هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە شەوێک تا بەیانی لە ناوچە بوومەلەرزە لێکەوتووکاندا بووین تا لانی کەم بزانین خەڵک لە چ دۆخێکدا ژیان بەسەر دەبەن.

نوێنەری خەڵکی کرماشان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دۆخی دژواری زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەی کرماشان و ڕایگەیاند: ئەو بەرپرسانەی کە لەگەڵ بونیادی مەسکەن گرێبەستیان واژۆ کرد تا کانێکس ڕادەستی خەڵکی لێقەوماو بکەن، بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد، وەرزی سەرما کۆتایی پێدێت بەڵام تا ئێستا کانێکس بە دەستی خەڵک نەگەیشتووە.

ناوبراو درێژەی دا: بە داخەوە ئەمڕۆ دەبینین کە منداڵانی بێ گوناح بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەست دەدەن، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا ئێمە نەمانتوانیووە فریای ئەو خەڵکە بکەوین.

ئەحمەد سەفەری زیادی کرد: داوا لە بەرپرسان دەکەین بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن. پرسیار ئەوەیە بۆ چی بەڵێنەکان جێبەجێ نابن؟ کەس ئاوڕ لە وتەکانی ئێمە ناداتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11036

Your Comment

You are replying to: .
captcha