کورد و سوننه‌ بۆ په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 بیانوو ده‌گرن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سادق مه‌حنا، حیزبه‌ کوردستانییه‌کان و ئه‌هلی سوننه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ بیانوو ده‌گرن له‌سه‌ر په‌سه‌ند کرانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق مه‌حنا نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ "موازین نیوز"ی وتوووه‌: ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌کان به‌ تایبه‌ت کورد و سوننه‌ ڕێگری ده‌که‌ن له‌ نیسابی یاساییی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان بۆ دیراسه‌ کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق.

ناوبراو ده‌شڵێت: سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌یتوانیوه‌ کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان ئیداره‌ بکات.

مه‌حنا زیادی کردوووه‌: هاوپه‌یمانیی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق و کورده‌کان به‌ بێ ئاراسته‌ کردنی پێشنیار بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رانبه‌ر به‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ و په‌سه‌ندکرانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11022

Your Comment

You are replying to: .
captcha