عه‌ممار حه‌كیم له ‌سلێمانیه‌ و له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى كۆ ده‌بێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى له‌شارى سلێمانیه‌و بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌یانى ڕۆژی شەمە 20ی شوباتی 2021 عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه‌ له‌كه‌شێكى به‌فروباراناویدا گه‌یشته‌ شارى سلێمانى.

له‌فڕۆكه‌خانه‌ سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى‌و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانیه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

دواتر چوه‌ سه‌ر ئارامگه‌ى مام جه‌لال‌و دواى نوسینى په‌یامێك له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، سه‌ردانى سلێمانى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان كۆببنه‌وه‌و كێشه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستانیش ته‌وه‌رى كۆبونه‌وه‌كانیان ده‌بێت.

له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا حه‌كیم جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئه‌مڕۆ به‌جدى باس له‌كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانى نێوان ڕێكه‌وتنى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ براكانم له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه‌ تاوه‌كو ڕێكه‌وتنێك به‌قازانجى سه‌رجه‌م عێراق بكرێت".

News Code 1102

Your Comment

You are replying to: .
captcha