حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای هاوكاری له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت، له‌ گوتارێكدا له‌ رۆژنامه‌ی "زه‌هیل"ی ئه‌مریكی داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌کات به‌رده‌وام بێت له‌ هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌روه‌ها له‌و گوتاره‌دا كه‌ریم شنگالی، كه‌ ئێستا له‌ ئه‌مریكایه‌ و له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكی كۆبووەته‌وه‌، ده‌نووسێ كه‌ پێویسته‌ ئیداره‌ی تره‌مپ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تا وه‌كوو بتوانێت ئاینده‌یێكی سه‌قامگیر له‌ ناوچه‌كه‌ بنیات بنێت و هه‌روه‌ها داهاتوویێكی گه‌شیش بۆ ئه‌و هه‌زاران ئاواره‌یه‌ دابین بكات كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و سووریاوه‌ ڕوویان له‌ كوردستان كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: کوردستان 24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11018

Your Comment

You are replying to: .
captcha