به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جات حسێن به هه‌واڵده‌ریی "المعلومه"ی وتوووه: لێدوانی به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به گه‌مارۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک لێدوانێکی بێبایه‌خه که هیچ جۆره کاریگه‌رییێکی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی کورد، تورکمان، عه‌ره‌ب و دیکه‌ی ئیتنیکه‌کان له‌و پارێزگایه نابێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد حیزبی بارزانی دان به شکستی سه‌رکردایه‌تیی خۆی له‌سه‌ر پارێزگای که‌رکووکدا ده‌نێت و ڕاشیده‌گه‌یێنێت: ئه‌و حیزبه هاووڵاتییانی کورد له گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌رکووک ده‌ترسێنێت له حاڵێکدا 80 له‌سه‌دی بنه‌ماڵه‌ی کورد بۆ که‌رکووک گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به چالاکیی خۆیان له فه‌رمانگه حکوومییه‌کان درێژه ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment