٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٠:٥٤
زستانی ئیلام بۆنی نێرگزی لێدێت

به‌شی ئیلام- به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌هادی کشتوکاڵی ده‌ڕه‌شار ده‌ڵێت ئه‌و شاره‌ چه‌ند ساڵێکه‌ وه‌کوو جه‌مسه‌ری به‌رهه‌م هێنانی گوڵه‌ نێرگز چالاکی ده‌نوێنێت و ساڵانه‌ سه‌دان هه‌زار چڵ نێرگز ڕه‌وانه‌ی بازاڕی گوڵ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌یار فه‌یلی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: ئێستا زیاتر له‌ 180 هه‌زار هێکتار زه‌وی دێمی ئه‌و شاره‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی گوڵه‌ نێرگز ته‌رخان کراوه‌. به‌پێی ئه‌و پلانه‌ش به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بڕیاره‌ بڕی به‌رهه‌م هێنانی نێرگز زیاد بکات.

فه‌یلی زیادی کرد: کۆی داهاتی فرۆشتنی گوڵه‌ نێرگز ساڵانه‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 4 ملیارد و 500 ملیۆن تمه‌ن که‌ مامناوه‌ندی هێکتارێک جاڕی گوڵه‌ نێرگز زیاتر له‌ 25 ملیۆن تمه‌ن داهاتی بوووه‌.

کۆی له‌ سه‌دا 80ی گوڵه‌ نێرگزی پارێزگای ئیلام له‌ ده‌ڕه‌شار به‌رهه‌م دێت. شه‌تڵی ئه‌م گوڵه‌ وه‌رزی پاییز ده‌چێندرێت و مانگی ڕێبه‌ندان گوڵه‌که‌ی ده‌پشکوێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11009

Your Comment

You are replying to: .
captcha