په‌رته‌وازه‌ییی کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراقدا لێکه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ڵێت: زۆر بوونی لیستی کورده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی داهاتووی عێراق لێکه‌وته‌ی نێگه‌تیڤی ده‌بێت بۆ ژماره‌ی کورسییه‌کانی کورد له‌ په‌رله‌مان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ڕۆشدی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتی: زۆر بوونی لیستی کورده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردندا لێکه‌وته‌ی خراپی بۆ ژماره‌ی کورسیی کورد له‌ په‌رله‌مان ده‌بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ژماره‌یێک له‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان قازانجی شه‌خسی و حیزبی به‌ گرینگتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆته‌هۆی لاواز بوونی پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ.

ڕۆشدی ڕوونی کرده‌وه‌: پارتی دیموکراتی کوردستان داوای له‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان کردوووه‌ به‌ ئامانجی پاراستنی یه‌کڕیزیی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان به‌ یه‌ک لیستی هاوبه‌ش به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بکه‌ن به‌ڵام ئه‌و حیزبانه‌ داواکه‌یان پارتیان ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی دیجله‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11004

Your Comment

You are replying to: .
captcha