به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ڕۆشدی له پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتی: زۆر بوونی لیستی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردندا لێکه‌وته‌ی خراپی بۆ ژماره‌ی کورسیی کورد له په‌رله‌مان ده‌بێت.
ناوبراو زیادی کرد: ژماره‌یێک له قه‌باره سیاسییه‌کانی کوردستان قازانجی شه‌خسی و حیزبی به گرینگتر له به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆته‌هۆی لاواز بوونی پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ.
ڕۆشدی ڕوونی کرده‌وه: پارتی دیموکراتی کوردستان داوای له قه‌باره سیاسییه‌کانی کوردستان کردوووه به ئامانجی پاراستنی یه‌کڕیزیی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان به یه‌ک لیستی هاوبه‌ش به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بکه‌ن به‌ڵام ئه‌و حیزبانه داواکه‌یان پارتیان ڕه‌ت کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی دیجله
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment