ئێران پلان بۆ کۆتایی هێنان بە کۆڵبەری دادەنێت

به‌شی ئێران/کوردی- جێگری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروبارى ئابوورى ڕای‌گه‌یاند: ئێران پلانێکی داڕشتوووه‌ بۆ کۆتایی هێنان بە کۆڵبەریى لە سنوورەکانى.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن فیرووزى جێگری پارێزگاری کوردستان (سنە) بۆ کاروبارى ئابوورى ڕای‌گەیاندوووە: ده‌وڵه‌ت واژۆی پلانێکی کردوووه‌ که‌ لە مله‌خۆری سه‌وڵاوا، خانم شێخانی مه‌ریوان و سه‌یرانبه‌نی بانه‌ چالاکیی سنووریی ئەنجام بدرێت و هه‌موو چالاکییه‌کانیش له ‌ژێر چاودێڕی ئیداره‌ی گومرگی کوردستان ده‌بێت.

وتیشى: "له‌مه‌و‌دوا ئەو چالاکییە جێگه‌ی کۆڵبه‌ری ده‌گرێته‌وه‌، هه‌موو جۆره‌ ئاڵوگۆڕێکی باز‌رگانی و که‌لوپه‌له‌کان له‌ سنووره‌ نافه‌رمییه‌کان ڕێک ده‌خرێن و ده‌وڵه‌ت چاودێرییان ده‌کات".

بە وتەى حسێن فیرووزى فه‌رمانده‌ی هه‌موو شاره‌ سنوورییه‌کان ده‌توانن ناوی ئه‌و که‌سانه‌ تۆمار بکه‌ن که‌ به‌ دووری ۲۰ کیلۆمه‌تر له‌ ناوچە سنوورییه‌کان ده‌ژین و مانگانە هه‌ر یەکێک له‌و که‌سانه‌ به‌ بڕی ۵۰۰ هه‌زار تمه‌ن به‌خشینی گومرگییان بۆ دابین ده‌کرێت.

فیرووزی ڕوونیشی کردەوە: "به‌پێی ئه‌م پلانه‌، سنوورنشینه‌کان ده‌توانن که‌لوپه‌ل به ‌به‌خشینی گومرگ تاکوو ۵۰۰ هه‌زار تمه‌ن هاورده‌ی ناو خاکی ئێران بکه‌ن. ئه‌مه‌ش پلانێکی زۆر باشه‌ و کۆڵبه‌ری له‌ ناوچه‌که‌ ڕیشه‌کێش ده‌کات، چونکە ئه‌و که‌سانە‌ له‌مه‌و‌دوا ده‌توانن به‌ یاسایی که‌لوپه‌ل هاورده‌ بکه‌ن و داهاتیشیان هه‌بێت".

جێگری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروبارى ئابوورى جەختی کردەوە: له‌مه‌و‌دوا هه‌وڵ ده‌درێت هه‌موو کاره‌ سنوورییه‌کان ته‌نیا له‌و سنوورانه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت که‌ ده‌وڵه‌ت دیاری کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10999

Your Comment

You are replying to: .
captcha