نوێنەری مەهاباد ڕەخنە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵات دەگرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری مەهاباد ڕەخنە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵات دەگرێت، ئەوەش بە بۆنەی بێدەنگیی وەزارەتی دەرەوە هەمبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، جەلال مەحموودزادە ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ڕێبەندان بەشێوەی فەرمی و نووسراوە ڕەخنەی لە محەمەد جەواد زەریف گرت و پرسیی: بۆ چی وەزارەتی دەرەوەی وڵات هەمبەر جەنایەتی تورکیا و هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر خەڵکی سووریا و عەفرین بێدەنگە؟

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانید دەڵێت: جێگای سەرسوڕمانە وەزیری دەرەوەی وڵات کە دەبێت پیشاندەری سیاسەتەکانی نیزام هەمبەر دەستدرێژیی دەوڵەتی لایەنگری تیرۆریست واتا تورکیا بۆ سەر وڵاتی سووریا بێت ئێستا بێدەنگە.

جەلال مەحموودزادە وتیشی تا ئێستا و لە چەند ساڵی ڕابردووشدا نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو توانایەوە پشتگیریی لە دەوڵەتی سووریا هەمبەر هێرشی تیرۆریستان کردووە، ئێستا هەمبەر هەڵکوتانی نامرۆڤانەی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا و عەفرین بێدەنگە، ئەو بێدەنگیەی وەزارەتی دەرەوە پرسیاری زۆر دێنێتە ئاراوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10995

Your Comment

You are replying to: .
captcha