بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، جەلال مەحموودزادە ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ڕێبەندان بەشێوەی فەرمی و نووسراوە ڕەخنەی لە محەمەد جەواد زەریف گرت و پرسیی: بۆ چی وەزارەتی دەرەوەی وڵات هەمبەر جەنایەتی تورکیا و هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر خەڵکی سووریا و عەفرین بێدەنگە؟
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانید دەڵێت: جێگای سەرسوڕمانە وەزیری دەرەوەی وڵات کە دەبێت پیشاندەری سیاسەتەکانی نیزام هەمبەر دەستدرێژیی دەوڵەتی لایەنگری تیرۆریست واتا تورکیا بۆ سەر وڵاتی سووریا بێت ئێستا بێدەنگە.
جەلال مەحموودزادە وتیشی تا ئێستا و لە چەند ساڵی ڕابردووشدا نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو توانایەوە پشتگیریی لە دەوڵەتی سووریا هەمبەر هێرشی تیرۆریستان کردووە، ئێستا هەمبەر هەڵکوتانی نامرۆڤانەی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا و عەفرین بێدەنگە، ئەو بێدەنگیەی وەزارەتی دەرەوە پرسیاری زۆر دێنێتە ئاراوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment