کوردپرێس- پاش یه‌کلابوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق که بڕیاره 12ی مه‌ی 2018 به‌رانبه‌ر به 22ی گوڵانی 1397 به‌ڕێوه بچێت نیگه‌رانیی کورد له سه‌ر له‌ده‌ست دانی زۆرینه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان به هۆی په‌رته‌وازه‌یی له لیستی کوردستانی به‌تایبه‌ت له که‌رکووک و نه‌ینه‌وا و دیاله و سه‌لاحه‌دین په‌ره‌ی سه‌ندوووه.
سێ حیزبی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی کوردستان واتا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رکردایه‌تیی عومه‌ری سه‌یدعه‌لی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی به سه‌رکردایه‌تیی عه‌لی باپیر و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رکردایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح هاوپه‌یمانیی "وطن"یان له که‌رکووک و ئه‌و ناوچانه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه پێکهێناوه. به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژاردنی له که‌رکووک بایکۆت کردوووه و له‌م نێوانه‌شدا شێوازێک له بێ پلانی و سه‌رلێشێواوی له نێو یه‌کێتی به‌تایبه‌ت له که‌رکووک ده‌بینرێت که به‌پێی نه‌ریت ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه بوووه و زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه. به مه‌به‌ستی ڕوون کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌ی ئه‌و حیزبه کوردپرێس دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی له که‌رکووک کردوووه که ناوبراو هاوکات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکیشه. ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌وه:
* کوردپرێس: وه‌کوو چه‌ند پرسیارێک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق به‌رنامه‌ی ئێوه وه‌کوو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، ماده‌ی 140 بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی چییه، بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌مان ئاستی پێشوو به‌ده‌ست بێنن؟
- ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری: ئێمه داوامان کردوووه هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه به یه‌ک لیست دابه‌زن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگێک نه‌فه‌وتێت. ئه‌و ده‌نگه هه‌رچه‌نده که‌میش بێت هه‌ر نه‌فه‌وتێت و هه‌ر که‌سێکیش هه‌ر به‌شی خۆی وه‌رده‌گرێت له‌و قایمهیه و هه‌موو ئاسانکارییێک له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌یه که بچنه ئه‌و لیسته چونکه کورد به یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی ده‌توانێت ده‌نگی ته‌واو وه‌ده‌ست بێنێت و به په‌رته‌وازه‌یی ده‌بێته لیستێکی لاواز.
* کوردپرێس: ئه‌و هه‌وڵانه بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یێکی کوردستانی له‌و ناوچانه‌دا به کۆتایی هاتنی تۆمارکردنی لیسته‌کان شکستی هێنا و بینیمان پارتی بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی له‌و ناوچانه کرد. پێتان وایه ئه‌م په‌رته‌وازه‌یی و هه‌روه‌ها بایکۆتی پارتی بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری: بایکۆتی پارتی زیاتر بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌ڵێن له‌و ناوچانه هه‌ڵبژاردن بکرێت که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ یانێ هه‌ڵبژاردنیان به‌ستراو به ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌یێکدا نه‌بوووه له‌وێ هه‌وڵ ناده‌ن هه‌ڵبژاردنی تێیدا بکه‌ن. ئه‌وه‌ش دیاره بۆچی.
* کوردپرێس: سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردستان واتا گۆڕان و کۆمه‌ڵ و هاوپهیمانێتیکهی به‌رهه‌م ساڵح، هاوپهیمانێتیکیان بۆ که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌کان پێهێنا بۆچی یه‌کێتی نه‌چوووه نێو هاوپه‌یمانێتییه‌وه. ئایا له‌گه‌ڵ ئێوه هیچ قسه‌یێک نه‌کرا؟
- ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری: موشکله جێناکۆکییه‌کان موشکله له‌گه‌ڵ پارتییه، چونکه ئێمه هاوکاریێتیی کۆنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتیدا. پارتی ده‌نگی خۆی و عوزوی خۆی هه‌بوووه. هه‌وڵ دراوه پارتی بێته ناو موعادیلهکهوه. دوای ئه‌وه پارتی له موعادیلهکه چۆته ده‌ره‌وه. ڕه‌نگه یه‌کێتی بیر کردنه‌وه‌یێکی تری هه‌بێت.
* کوردپرێس: که‌وایه پێشبینی ده‌که‌ن ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا هاوپه‌یمانی پێک‌بێنن؟
- ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری: من ناتوانم. من خۆم به شه‌خسی به باشی ئه‌زانم هیچ کوردێک نه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن. پارتی قه‌راری به‌شداری نه‌کردنی داوه. ئه‌مه زۆر زۆری فه‌رقه. به‌شداری کردن ئه‌وه‌یه که ده‌نگی قایمه‌کانی داوه و به‌شداری نه‌کردن ئه‌وه‌یه که هیچ نه‌وعه ده‌نگێک نابا. له‌به‌ر ئه‌وه زیاتر له موعادیلهکه بچێته ده‌ره‌وه. یه‌کێکی تریش که بیر بکاته‌وه له هه‌ماهه‌نگی به یه‌که‌وه له ناوچه دابڕاوه‌کانی که ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن له‌وێ مونافسه نه‌بێ، له‌وێ ده‌نگه‌کان نه‌سووتێت و له عێراقدا قایمی گه‌وره سهرکهوتوووه قایمی بچووک هیچ به‌ده‌ست ناهێنێت.
* کوردپرێس: جه‌نابتان له که‌رکووکن، باشتر بارودۆخی که‌رکووک ده‌زانن. له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ڕووداوانه‌ی دوای 16ی ئاکته‌وبر له‌و ناوچانه‌دا که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌کان هاته ئاراوه، وه‌کوو لایه‌نێک که باڵاده‌ستن له ڕووی جه‌ماوه‌ره‌وه. پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن یه‌کێتی هه‌مان پێگه‌ی جاران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو به‌ده‌ست بێنێت؟
- ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری: من پێم وایه هه‌موو حیزبه‌کان پێگه‌ی خۆیان له‌ده‌ست داوه. چونکه له‌وێ جۆرێک له نائۆمیدی حیزبی دروست بوووه له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا. ئه‌وه ڕه‌نگه ته‌ئسیری ده‌نگ که‌م بکات. ئه‌گه‌ر حیزبه‌کان هه‌موو له یه‌ک قایمکدا بن پێم وایه هه‌ڵوێستی کوردانه له ده‌ست نه‌دراوه. ئه‌توانین متمانه به هه‌ڵوێستی کوردانه بکه‌ین و ئه‌و هه‌ڵوێسته کوردانه بته‌وێ که کورد بتوانێت له ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارێزگاری له خۆی بکات.
* کوردپرێس: دابه‌زینی ده‌نگه‌کانی کورد له‌و ناوچانه‌دا چ کاریگه‌رییێکی له سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 ده‌بێت؟
- ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری: به ته‌ئکید له‌و ناوچانه ئه‌گه‌ر کورد وه‌زنی هه‌بێت ناتوانرێت ئه‌و وه‌زنه فه‌رامۆش بکرێت. چه‌ند کورسی هه‌بێ به‌وه ده‌نگ حیساب ده‌کرێت چونکه ئه‌و مه‌نته‌قانه مه‌نته‌قه‌ی تێکه‌ڵاون له پێکهاته‌کانی تر. پێکهاته‌کانی تر به هه‌موو شێوه‌یێک کێبه‌رکێ ده‌که‌ن له پێناوی ئه‌وه‌دا که زۆرتری کورسی به‌ده‌ست بێنین. ئه‌وه ژماره‌ی کورد له‌و مه‌نته‌قانه ته‌سبیت ده‌کات بۆ دونیای ده‌ره‌وه‌ش. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد خوانهخوازه شکست بێنێت ئه‌توانێت شکست بێنێت له چاره‌نووسیشدا. خراپه که ئێستا ئه‌وان گۆشه‌گیرانه دیفاع ده‌که‌ن له‌و ناوچانه‌ی تورکمانن و زۆرینه‌ی تورکمان و عه‌ره‌بن و زۆرینه‌شی کورده. ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرینه‌یه شکست بێنێت به‌ڕاستی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه دواڕۆژی خراپی هه‌بێت.
* کوردپرێس: بڕیار بوو پارێزگارێکی نوێ بۆ که‌رکووک به‌تایبه‌ت له لایه‌نی یه‌کێتییه‌وه دیاری بکرێت. به کوێ گه‌یشت؟
- ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری: ئێستا هه‌وڵه‌که‌یان به‌رده‌وامه و تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجام.
* کوردپرێس: ئایا که‌س یان بژارده‌یێک هه‌یه که ناوه‌که‌ی به‌رز کراوێتهوه؟
- ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری: له لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانه‌وه ڕزگار عه‌لی پێشنیار کراوه بۆ ئه‌و پۆسته.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment