به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مامۆستایان ده‌ڵێن بۆ ماوه‌ی چوار مانگه واته مانگه‌كانی (10، 11، 12، 1) ده‌وامیان كردوووه به‌ڵام هیچ مووچه‌ی ئه‌و مانگانه‌یان وه‌رنه‌گرتوووه و ته‌نها نیو مووچه‌یان وه‌رگرتوووه که ئه‌ویش هی مانگی 9 بوووه.
مامۆستایان ده‌شڵێن ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌وان ده‌وامی فه‌رمی و ته‌واویان كردوووه به جۆرێک له هه‌فته‌یێكدا 5 ڕۆژ ده‌وامیان كردوووه.
ماوه‌ی مانگێک زیاتره ده‌وڵه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم له بێنه‌وبه‌ره‌ی ئه‌وه‌دان كه مووچه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له‌لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج بكرێت به‌ڵام تاكوو ئێستا واده‌ی خه‌رج كردنی ئه‌و مووچه‌یه دیار نییه.
دانه‌نانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له خشته‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی هه‌رێمیش هێنده‌ی دیكه مامۆستایان و پزیشكان و ته‌ندروستكارانی نیگه‌ران كردوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment