به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند: پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاماده‌باشی تا ئه‌و کاته‌ی ڕێککه‌وتنێک له نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان واژۆ بکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له مه‌خموور پاش کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هاتنی هێزی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌که گوازراوه‌ته‌وه فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
بارزانی جه‌ختی کرده‌وه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ گه‌ره‌نتییێک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه نه‌دراوه ئاگربڕی ڕاگه‌یێندراوی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر ئێستاش جێی متمانه نییه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment