ئاگربڕی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ئێستاش له‌رزۆکه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری مه‌خموور- گوێر ده‌ڵێت: ئاگربڕی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ئێستاش له‌رزۆکه‌ چوونکه‌ له‌لایه‌ن به‌غدا و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ هیچ گه‌ره‌نتییێک بوونی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری مه‌خموور به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئاماده‌باشی تا ئه‌و کاته‌ی ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان واژۆ بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ مه‌خموور پاش کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هاتنی هێزی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌که‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر.

بارزانی جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ گه‌ره‌نتییێک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ نه‌دراوه‌ ئاگربڕی ڕاگه‌یێندراوی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر ئێستاش جێی متمانه‌ نییه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10976

Your Comment

You are replying to: .
captcha