به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زاهیر سارایی له‌و باره‌یه‌وه ڕای‌گه‌یاند: کتێبه‌که به‌رهه‌می دوکتۆر عه‌لیڕه‌زا شۆهانییه که ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستیی زانکۆی ئیلامه.
ناوبراو زیادی کرد: کتێبی مه‌ته‌ڵی ئیلامی 200 لاپه‌ڕه‌یه و 1000 به‌رگی لێ چاپ کراوه و دوو به‌شی چییه‌تیی مه‌ته‌ڵ و مه‌ته‌ڵی ئیلامی له‌خۆ ده‌گرێت و ڕێنووسه‌که‌ی کوردییه و فۆنه‌تیکی لاتینیشی بۆ نووسراوه.
سارایی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: تایبه‌تمه‌ندییێکی کتێبه‌که ئه‌وه‌یه که مه‌ته‌ڵه‌کان به فارسی وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه و یه‌که‌م کتێبی مه‌ته‌ڵه که به زمانی کوردی له چاپ دراوه و زاهیر سارایی پێیدا چوووه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment