ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لێدوانێک بۆ کوردپرێس باس لەوە دەکات بەرنامە مووشەکییەکانی ئێران ئامانجیان بەرگرییە و دەڵێت: بەرنامەی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگای دانوستاندن نییە و ئەو وڵاتانەی بەرجامیان واژۆ کردووە دەبێ بەڵێنەکانیان بەرنە سەر.
وتیشی: لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە نییە و بە پێچەوانە هەندێک لە وڵاتانی عەرەبیی کەناری کەنداوی فارس بە پشتیوانیی ئەمریکا و ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپی ڕکابەرییێکی مەترسیداری سەربازییان دەست پێکردووە و بەردەوام پەرەی پێدەدەن.
ڕوونیشی کردەوە: بەرجام ڕێککەوتننامەیێکی واژۆکراوە و بڕاوەتەوە و با لایەنەکانی دیکەش باش بزانن چیدی پێداچوونەوەی نابێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment