دەسڕێژ لە نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە کەربەلا بێ ئاکام ما

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە کەربەلا ڕایگەیاند: دەسڕێژ لە نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە کەربەلا بێ ئاکام ماوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەیید مورتەزا ئەلحوسێنی بەرپرسی نووسینگەی شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە کەربەلا ڕایگەیاند: شیخ عەبدولمەهدی کەربەلایی دوێنێ کاتی وتاردانی لە نوێژی هەینییدا ، لەلایەن کەسێکی هاوپیوەند بە لایەنە لاڕێیەکان ، دەسڕێژی کرایەسەر.

سەیید مورتەزا ئەلحوسێنی وتی: ئەو تیرۆرە بێ ئاکام ما و شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی ، گوتارەکانی نوێژی هەینیی کەربەلای خوێندەوە.

بەرپرسی نووسینگەی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە کەربەلا هەروەها وتی: "کەربەلایی تەندروستەو درێژە دەدا بە چالاکییەکەی لە مەرقەدی پیرۆزی ئیمام حوسێن(ع) و وەرگری گشت زیارەتکارانە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی سوومریە نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10965

Your Comment

You are replying to: .
captcha