بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی جەنگیی لەبارەی بۆردوومانەکە و هۆکارەکەیەوە رایدەگەیێنێت "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان زانیاری هەواڵگری وردی بەردەست بوو، سەبارەت بە بوونی یەکێک لە سەرکردە تیرۆریستەکان کە ناوی کەریم عەفات عەلی سەمەرمەدە، لە ماڵێک لە ناحیەی بەغدادی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شانەیێکی تیرۆریستی، کە ئامادەکاریی دەکرد بۆ ئەنجام دانی هێرش دژی هێزە ئەمنیییەکان و هاووڵاتیان.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: بە پشت بەستن بەو زانیارییانە، لە ناکاو هێزێکی لیوای هەشتەمی پیادە و بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێکەوت بۆ هەڵکوتانە سەر شوێنەکە و دەستگیرکردنی تیرۆریستە داواکراوەکە بۆ دادگا. دوای هەڵکوتانە سەر شوێنەکە و دەستگیرکردنی کەریم عەفات و دوای پشکنین و لێکۆڵینەوەی بەڵگەکان، هێزەکەمان دووچاری هێرشێک بووەوە بە نارنجۆکێک کە لە خانوویێکی نزیکەوە کرایە سەری، بۆیە بەخێرا وەڵام درایەوە و هێزەکە کشایەوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق ئاماژەشی کرد: "لەکاتی گەڕانەوە کۆبوونەوەیێکی چەکداران بەدیکرا و بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزە راسپێدراوەکە، هێزە پاڵپشتیکارەکەی هێزەکەمان هێرشی کردە سەریان و پرۆسەکە لە کاژێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئەنجام درا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەرمانی دەست پێکردنی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووە.
لە بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەرکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش سەبارەت بەو ڕووداوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
سەرچاوە: بەغداد نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment