بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بۆردوومانەکەی سەر شارۆچکەی بەغدادی، کە چەند ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک ماڵی سەرۆک هۆزی عوبێد لە شارۆچکەکە کردە ئامانج ، 8 کەس کوژران و 20ی دیکەش بریندار بوون، کە بەڕێوەبەری ناحیەی شەرحەبیل عبێدی و بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەکە ، عەقید سەلام عوبێدییان تێدایە.
بەپێی زانیارییەکان دۆخی ژمارەیێک لە بریندارەکان سەختە و ئێستا لە نەخۆشخانەی بەغدادی چارەسەر دەکرێن.
هاوکات قەیس خەزعەلی سەرۆکی گرووپی چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەق کە بەشێکە لە حەشدی شەعبی لە ئەکاونتی خۆی لە توویتەر نووسی: بۆردوومانی ئەمریکا بۆ سەر شارۆچکەی بەغدادی پرسیاری گرنگ لەبارەی رۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و بیانووەکانی مانەوەی لە عێراق، دوای کۆتاییهاتنی داعش لەڕووی سەربازییەوە دەخاتەڕوو.
سەرچاوە: کەناڵی «المیادین»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment