تورکیا هێرشی کرده‌سه‌ر عه‌فرین بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت قورساییی جیدی له‌ ناوچه‌که‌دا‌ هه‌یه‌

به‌شی جیهان- شرۆڤه‌کارێکی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تورکیا پێی وایه‌ که‌ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ باکووری سووریا له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ هاوپه‌یمانان و ده‌ورگێڕانی ناوچه‌یی بیسه‌لمێنێت که‌ قورساییی جیدی له‌ پرسه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ باکووری عه‌فرین به‌ ناوی لقی زه‌یتوون که‌ ماوه‌یێک چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌کرا، حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ ئامانجی کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به‌ YPG که‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌وانه‌ی به‌ستراو به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ده‌زانێت، ده‌ستی‌پێکرد.

سینه‌م جه‌نگیز شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ی تورکیا له‌ یادداشتێکدا نووسیی: ئه‌گه‌رچی هێرشی سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ عه‌فرین له‌ ماوه‌یێک پێشه‌وه‌ له‌ ده‌ستووری کاری ئه‌نقه‌ره‌دا بوووه‌ به‌ڵام نیشانه‌ جیدییه‌کانی ئۆپه‌راسیۆن تا ڕۆژی 13ی جانیڤێری که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا به‌ ئاشکرا باسی کردن، خۆی نواند. ئه‌ردۆغان وتی: "ئه‌وان ده‌بینن که‌ ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌یێکدا چی ده‌که‌ین؛ ئه‌گه‌ر تیرۆریسته‌کان له‌ عه‌فرین خۆیان ڕاده‌ست نه‌که‌ن ئێمه‌ ئه‌وان له‌ ناو ده‌به‌ین."

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ عه‌فرین له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ له‌ یادداشتێکدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌ب نیووزدا بڵاو کرایه‌وه‌، نووسیی: تورکیا به‌و هۆیه‌وه‌ که‌ ئاماده‌بوونی YPG له‌ عه‌فرینی به‌ هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ ئاسایشی نیشتمانی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ ده‌زانی، ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی ده‌ست‌پێکرد. تورکیا چه‌ندین مانگه‌ هه‌وڵ ده‌دات نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی خۆی بۆ هاوپه‌یمانانی له‌وان ئه‌مریکا شی بکاته‌وه‌ و داوای له‌وان کردوووه‌ واز له‌ پاڵپشتی کردنی ئه‌و گرووپه‌ بهێنن. به‌ڵام ئه‌مریکا به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه‌ پاڵپشتی کورد درێژه‌ ده‌دات و داواکارییه‌کانی تورکیا پشت گوێ خستوووه‌. هه‌ر کات تورکیا ویستی هاوپه‌یمانانی خۆی قانع بکات به‌ره‌وڕووی ئه‌م جۆره‌ وڵامانه‌ ده‌بێته‌وه‌: "به‌ڵام له‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێوه‌ تێده‌گه‌ین به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌تی به‌ داعشه‌ نه‌ک دیتران". تورکیا که‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌ بێ لایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا و دیتران ماندوو بووبوو خۆی ده‌ستبه‌کار بوو و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ عه‌فرین ده‌ست‌پێکرد که‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئێره‌ش نه‌گرێته‌وه‌.

ئه‌و کارناسه‌ی پرسه‌کانی تورکیا له‌ باره‌ی ئامانجه‌کانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی لقی زه‌یتوون نووسیی: تورکیا به‌ ده‌ست‌پێکردنی لقی زه‌یتوون ده‌یه‌وێت په‌یامێک بۆ هاوپه‌یمانانی خۆی بنێرێت که‌ گرینگیی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌ نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌وان که‌متر نییه‌. تورکیا ده‌یه‌وێت پیشان بدات که‌ ئاوه‌ها نییه‌ که‌ تورکیا چاره‌یێکی جگه‌ له‌ مانه‌وه‌ له‌ داوێنی ئه‌مریکا نه‌بێت؛ چیتر جیهان تاک جه‌مسه‌ری نییه‌. تورکیا هاوکات که‌ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ست‌پێکردوووه‌ سه‌رقاڵی مشت ومڕێکی دیپلۆماتییانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جیهان بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت که‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین له‌ باکووری سووریا له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندایه‌. وێ‌ده‌چێت که‌ تورکیا سه‌باره‌ت به‌ عه‌فرین له‌ مودیلی لۆجستیکیی بڕیاردان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت؛ له‌ سه‌ره‌تادا له‌ باره‌ی ئامانجه‌که‌ی باسی له ‌ناو بردنی YPG ده‌کات و پاشان هه‌ڵبژارده‌ سیاسییه‌کانی خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت تاکوو به‌ ئه‌نجامێکی مه‌نیقی بگات. به‌ ڕای تورکیا ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ مه‌نتقی ترین بژارده‌ بوو.

به‌ ڕای نووسه‌ره‌که‌، جووڵه‌ی تورکیا به‌ره‌و عه‌فرین هه‌وڵێک بوو بۆ زیادکردنی نفووزی خۆی له‌ سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی گرووپه‌ سوورییه‌کان له‌ سووچی ڕووسیا. به‌ ڕای ناوبراو، ته‌داخۆلی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ له‌ قه‌یرانی سووریا کردۆته‌وه‌. ئه‌و وڵاته‌ زلهێز نییه‌ به‌ڵام ده‌ورگێڕێکی ناوچه‌یی گه‌وره‌یه‌ که‌ ده‌توانیت کاریگه‌ر بخاته‌ سه‌ر ستراتێژیی ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌وره‌کان که‌ پشکیان له‌ سووریا هه‌یه‌.

ئه‌و شرۆڤه‌کاره‌ سیاسییه‌ پێی وایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین پاشهاتی سیاسی و سه‌ربازی هه‌یه‌. تورکیا ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت که‌ ده‌ورگێڕێکی جیدی ناوچه‌ییه‌. ئه‌م وڵاته‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ست‌پێکرد به‌ڵام ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕووداوه‌کانی داهاتوو بین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10954

Your Comment

You are replying to: .
captcha