به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆریس جانسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا حه‌فته‌ی ڕابردوو له کاردانه‌وه به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا وتی: به‌ریتانیا له نزیکه‌وه گۆڕانکارییه‌کانی عه‌فرین چاودێری ده‌کات به‌ڵام تورکیا مافی خۆیه‌تی سنووره‌کانی بپارێزێت. به‌رپرسێکی کوردی سووریا نیگه‌رانی و تووڕه‌یی خۆی به هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا ده‌ربڕیوه که سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژی هێزه کوردییه‌کان له عه‌فرینه.
ئالان شمۆ نوێنه‌ری حیزبی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی ڕیجن وتوویه‌تی: ئێمه ڕێز داده‌نین بۆ هه‌وڵی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به چاودێری کردنی ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له عه‌فرین به‌ڵام له لێدوانی دووڕوانه‌ی بۆریس جانسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا تووڕه‌ین که به هۆی زانیاریی هه‌ڵه سه‌باره‌ت به هێرشی ناڕه‌وای تورکیا بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل بوووه.
ناوبراو زیادی کرد: لێدوانی سووکایه‌تی پێکه‌ری بۆریس جانسۆن له باره‌ی هێرشی نایاساییی تورکیا دژی کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له سووریا هه‌ڵه و به‌هۆی زانیاریێکی هه‌ڵه و دووڕوویانه‌یه.
نوێنه‌ری PYD له به‌ریتانیا وتی: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له جیاتی فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا، ده‌بێ پالپشتیی کورده‌کان بکات که هاوپه‌یمانی به‌ریتانیا بوووه و له شسکتی داعش ده‌ورێکی گرینیان بوووه و هه‌روه‌ها بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایێکی دیموکراتیک له ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا یارمه‌تی به کورد بدات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment