بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی پاراستنی گەل (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، چەکدارانی داعش جموجۆڵەکانیان لەو ناوچەیە چڕتر کردووەتەوە بۆ بە ئامانج کردنی هاوڵاتییان و ئەندامانی ئیدارەی خۆسەر، لە کۆتا هێرشیشدا دوو ئەندامى هێزەکانیان لە ناوچەی دێرەزور لەلایەن شانە نووستوەکانی داعشەوە کوژران.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووه، لە چوارچێوەی هێرشەکانی داعشدا و لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە چەند ناوچەیێکی جیاواز ئەنجام دا و توانییان ٨٧ چەکداری داعش دەستگیر بکەن لە نێویانیشدا بکوژانی دوو ئەندامەکەیانى تێدابووە.
هەسەدە دەشڵێت، هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا توانراوە دەست بگیرێت بەسەر چەندین کەرەستەی سەربازی و چەکی شانە نووستوەکانی داعش لە ناوچەی دیشیشە.
هاوکات، هەسەدە بڕیاری دا ماتۆڕسکیل لە ناوچەى رەقە قەدەغە بکرێت، ئەمەش دوای چڕبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە رێگەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلەوە.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment