كۆنترین شوێنەواری مرۆڤ لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا دۆزرایەوە

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- ژمارەیێک توێژەر بە هاوکاری لەگەڵ زانایانی زانکۆی تەلئەبیب، توانییان شوێنەراوی مرۆڤی کۆن لە ئەشکەوتێکی ئیسرائیل بدۆزنەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێگەی (ڤیستی رو)ی ڕوسی ئاماژەی بەوە کرد لە کاتی گەڕان و پشکنین لە ئەشکەوتی میسلیا لە ئیسرائیل، توێژەرەکان پارچەیێک لە دانی سەرەوەی لای چەپی مرۆڤی کۆنیان دۆزیوەتەوە.

گرنگی ئەم دۆزینەوەیە بۆ تەمەنی ئەو شوێنەوارە دەگەڕێتەوە کە ١٧٧ بۆ ١٩٤ هەزار ساڵە، واتە زۆر لەو شوێنەوارانە کۆنترە کە لە ماوەی ڕابردوو دۆزراونەتەوە.

هەر لە کاتی گەڕان و پشکنین لەو ئەشکەوتە، چینی کاربۆنی دۆزراوەتەوە کە بە گوێرەی وتەی توێژەران ئاماژەیێکە بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو ئەشکەوتانە ئاگر و کەرەستەی بەردینیان بەکار هێناوە.

دۆزینەوەی شوێنەواری مرۆڤی سەرەتایی، تا ماوەیێکی دوور و درێژ پەیوەست بوو بە کیشوەری ئەفریقیاوە تا ئەو کاتەی توێژەرەکان دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین لە شوێنەکانی تری سەر زەوی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10947

Your Comment

You are replying to: .
captcha