مه‌نبه‌ج هێڵی سووری ئه‌مریکا له‌ سووریایه‌

به‌شی جیهان- ئانتۆنی سکینر ده‌ڵێت: مه‌نبه‌ج هێڵی سووری ئه‌مریکا له‌ سووریایه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ مومکینه‌ پێکدادانی سه‌ربازی له‌ نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌یه‌ ڕوو بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن که‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی خۆیان -که‌ ئێستاکه‌ ته‌رکیزی له‌سه‌ر عه‌فرین له‌ باکووری ڕۆژئاوای سووریا کردوووه‌- بۆ دیکه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له‌وان مه‌نبه‌ج ده‌گوازنه‌وه‌. هێزه‌کانی چاودێریی ئه‌مریکا له‌و شاره‌دا جێگیر بوونه‌.

ئانتۆنی سکینر کارناسی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ په‌یمانگای "وریسک مپل کرافت"ی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بۆ په‌ره‌پێدانی شه‌ڕ له‌ دژی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا به‌ بلوومبێرگی وت: تورکیا له‌ خۆبواردنی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌دان به‌ پاڵپشتی له‌ هێزه‌کانی کوردی سووریا بێ‌هیوا بوووه‌ به‌و بۆنه‌وه‌ بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ پێدانی ئۆلتیماتۆم به‌ واشنتۆن ته‌نیا ڕێگای قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ئه‌مریکایه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا شاری مه‌نبه‌ج که‌ تورکیا ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ بچێت به‌ هێڵی سووری خۆی ده‌زانێت که‌واته‌ چوونی تورکیا بۆ ئه‌و شاره‌ مه‌ترسیی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه‌ی دوو لایه‌ن و پێکدادانی نێوانیانی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

دوو که‌س له‌ به‌رپرسانی واشنتۆنیش به‌ سی ئێن ئێنیان ڕاگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌ری به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌یێک له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ئه‌وان به‌رگری له‌ خۆیان ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10946

Your Comment

You are replying to: .
captcha