بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی هەینی مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی وتارێکدا ڕایگەیاند: "وڵاتەکەی بە تەنها خۆی نابەستێتەوە بە هێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر عەفرین، بەڵکوو هێرشێکی دیکە بۆ سەر سنوورەکەی لەگەڵ عێراق دەست پێدەکات لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
مەولوود چاووش ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەش دا "بوونی تورکیا تا کۆتاییی هاتنی "تیرۆر" بەردەوام دەبێت، پاشان خاکی ئەو وڵاتە ڕادەستی خاوەنە ڕاستەقینەکانی خۆی دەکرێتەوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: "ئەو قسانەی کە داوا دەکەن ئۆپراسیۆنی عەفرین سنووردار بکرێت، هیچ کاریگەرییێکیان نابێت، بەڵکوو سەرچاوەی مەترسی و هەڕەشەکان لە شەنگال بێت یان قەندیل یان خۆرهەڵاتی فوڕات لە عێراق یاخود مەنبج لە دژی دەوەستینەوە".
ئەوەش لە کاتێک دایە کە هەر ئەمڕۆ ڕهجهب تهییب ئهردۆغان سهرۆک كۆماری توركیا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیێکی پارتەکەی ڕایگهیاندبوو " ئۆپەراسیۆنى لقى زەیتوون بەردەوام دەبێت و تا سنوورى عێراق درێژ دەبێتەوە".
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە پەیوەندییێکى تەلەفۆنیدا داواى لە ئەردۆغان کردبوو و پێی ڕاگەیاندبوو "دوور بکەوێتەوە لە هەر کارێک کە ببێتە هۆى ڕوووبەڕووبونەوەى هێزەکانى تورکیا و ئەمریکا هەروەها داواى ئەوەشى کردبوو کە سنوورێک دابنێت بۆ پڕۆسە سەربازییەکەى لە سنوورى سووریا".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە حكوومهتی توركیا بۆ بهشداری له ئۆپراسیۆنی عهفرین پشتی بە حەوت گرووپی سەرەکی بەستوووە بۆ داگیرکردنی خاکی عەفرین بەڵام دوای ٧ ڕۆژی تەواو لە هێرش کردن نەیانتوانیوە هیچ بەشێکی خاکی عەفرین داگیر بکەن ئەویش بەهۆی ئەو بەرگری و بەرخۆدانەی کە شەڕڤانان لە بەرامبەر سوپا و هێزە داگیرکەرەکان دەیکەن و تا ئێستاش بەپێی ئامارەکانی هەسەدە تەنها لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژی ڕابردوودا ٤٣ شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات شەهید بوون كە هەشتیان شەڕڤانی یەكینەكانی پاراستنی ژن (YPJ)ن و هەروەها هەر بەهۆی هێرشەكانی دەوڵەتی توركەوە تا ئێستا ٥٩ هاووڵاتیی مەدەنی شەهید بوون و ١٣٤ هاوڵاتیی دیكەش بریندار بوون".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment