٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ٢٣:١٣

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکوور جەختی کردەوە هێزەکانیان لە خورماتوو ناکشێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حسێنی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی وەتەن نیووز ئاماژەی بەوە کرد هەندێک لە هێزەکانی حەشدی شەئبی سەرەڕای ئەوەی خەڵکی خورماتووشن بەڵام نەچوونەتە ناو شارەکەوە و لە کوێستانەکانی دەوروبەری شان و وتیشی: کشانەوەی هێزەکانی دوروبەری خورماتوو ئیمکانی نییە.

حسێنی جەختی لەوەش کردەوە ئامادە بوونی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری خورماتوو بۆ بەرنگار بوونەوە لەگەڵ هێرشە تیرۆریستییەکان و گوللەبارانی شارەکەیە و درێژەشی دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10935

Your Comment

You are replying to: .
captcha