ئەنەکەسە داوا دەکات ئۆپەراسیۆنی سەر عفرین ڕابگیرێت

بەشی سووریا- نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا لە دیدارێک لەگەڵ شاندێکی ئاڵمانیا داوایان کرد ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر عفرین ڕابگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرانی ئەنەکەسە (ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا) لە دیدارێک لەگەڵ شاندی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا داوایان کرد ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین ڕابگیرێت.

لە دیدارەکەدا ڕۆبێرت ڕوود بەرپرسی کارگرووپی مێزی دانووستاندنی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا و جێگری ئانگێلا مێرکێل بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤێن لەگەڵ نوێنەرانی ئەنەکەسە دواهەم گۆڕانکارییەکانی عەفرینیان خستە بەر باس و گفتوگۆ.

هەروەها سەبارەت بە کۆنگرەی گەلانی سووریا لە سووچی و قەیرانی سووریاش دوو لایەن گفتوگۆیان کرد و نوێنەرانی ئەنەکەسە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە قەیرانی سووریا تەنیا لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر دەبێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10930

Your Comment

You are replying to: .
captcha