تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات

بەشی تورکیا- یێنس ستۆڵتێنبێرگ بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین و ڕای‌گەیاند: تورکیاش وەکوو هەموو وڵاتێکی دیکە مافی بەرگری لە خۆی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یێنس ستۆڵتێنبێرگ بەڕیوەبەری گشتیی ناتۆ لە لێدوانێکدا ئاماژە دەکاتە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین و وێڕای ئەوەی داوا لەو وڵاتە دەکات هێزی خۆی بە شێوەیێکی کۆنترۆڵکراو بەکاربهێنێت دەڵێت: تورکیاش وەکوو دیکەی وڵاتان مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات.

بەڕیوەبەری ناتۆ لەسەر پێویستی پێوەندیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و تورکیا لەسەر پرسی سووریا جەخت دەکاتەوە و دەیخاتەڕوو: باشترین ڕێگا بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەو هەڕەشانەی لە باکووری سووریا هەڵدەسنەوە و هەموومان بینیومانە، پێوەندیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و تورکیایە. هەر بۆیەش ئەو دوو وڵاتە بانگهێشتی ئەم پێوەندییە ڕاستەوخۆیە دەکەین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جومهوریەت

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10926

Your Comment

You are replying to: .
captcha