بەپێی هەواڵی کوردپرێس کانتۆنی عەفرین ئەمشەو لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندوووە، عەفرین بەشێکى دانەبڕاوە لە سووریا و هێزەکانیان ماوەی ٦ ساڵە "ئەرکی نیشتمانى" جێبەجێ دەکەن لە پاراستنى ناوچەکە لە هێرشەکانى داعش و گروپەکانى تر.
بەیاننامەکە ڕاشیگەیاندووە، "لە کاتێکدا جەخت لە بەردەوامیى بەرگری کردنمان دەکەینەوە لە بەرامبەر هێرشەکانى داگیرکاری تورکیا داوا لە دەوڵەتی سووریا دەکەین ئەرکی خۆی بە جێ بهێنێت لە پارێزگاری کردن لە سنوورەکانى سووریا لەگەڵ تورکیا".
سوپاى تورکیا لە ڕۆژی ٢٠ى کانوونی دووەمی ٢٠١٨وە بە ٧٢ فڕۆکەی جەنگی هێرشى کردە سەر ١٠٨ شوێن لە هەرێمى عەفریندا و لەو کاتەوە تا ئێستا شەڕ لە عەفرین بەردەوامە.
لەبارەى زیانى هاووڵاتییانەوە دەستەى تەندروستیی عەفرین ڕایگەیاندووە، بەهۆى هێرش و بۆردومانەکانى تورکیاوە تا ئێستا لە هەرێمى عەفرین ٣٥ هاوڵاتیی مەدەنی شەهید و ١٠٦ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment