بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە کە واژۆی ڕێدۆر خەلیل بەرپرسی نووسینگەکەی لەسەر بوو ئاماژە دەکاتە ئەو هێرشانەی بە هاوەن کراونەتە سەر شاری کیلیس و دەڵێت: بەشە هەواڵگرییەکانی حکوومەتی تورکیا هاووڵاتییە مەدەنییەکانی خۆیان لە ناوەندی شاری کیلیس بوردومان دەکەن و بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن قەناعەت بە بیرۆکەی گشتی و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بهێنن کە سوپای دیموکراتیک خەڵکی مەدەنیی کردۆتە ئامانج.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: تورکیا هەوڵ دەدات بەم شێوەیە پاساوێک بۆ داگیر کردنی عەفرین بدۆزێتەوە. لە کیلیسدا پەنابەرە سوورییەکان دەکرێنە ئامانج. بیرۆکەی گشتی دەبێ ئاگاداری ئەم یارییە چڵکنەی حکوومەتی تورکیا بێت. هێزەکانی ئێمە تا ئێستا هاووڵاتیانی مەدەنییان نەکردۆتە ئامانج و لەمە بەدواشی ئەو کارە ناکەن.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment