بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو شێخ و سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکانی ڕەقە لە کراما کۆبوونەوەیێکیان بەڕێوەبرد و تێیدا هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرینیان ئیدانە کرد.
لە کۆبوونەوەکە ئەندامانی ناوەندی پێوەندییەکانی دەرەوەی سوپای دیموکراتیکی سووریاش ئامادە بوون و سەرۆکە عەرەبەکان لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ناڕەزایەتیی خۆیان هەمبەر هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین دەربڕی و ڕایانگەیاند: هەموو پێکەوە بەرامبەر داگیرکارییەکانی ئەردۆغان دەوەستینەوە و یارمەتیدەری بەرگری و بەرخۆدانی خەڵکی عەفرین دەبین. ئەو هێزەی بەرگری لە ئێمە دەکات سوپای دیموکراتیکی سووریایە نەک ئەردۆغان. سوپای دیموکراتیک ناوچەکەمانی لە تیرۆر خاوێن کردۆتەوە و ئێمەش بە دڵ و گیان پشتیوانیان دەبین. عەفرین بەشێکە لە سووریا و شەهیدی زۆریشیان بۆ ڕزگاریی گەلی سووریا داوە. ئەردۆغان دەبێ واز لە هەڵمەتە داگیرکارانەکانی بهێنێت.
سەرچاوە: هاوار نیوز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment