بەرپرسان بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتی زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزە کردوکۆشێکی تایبەتیان هەیە

بەشی ئێران- جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە ڕایگەیاند: بەرپرسان گرنگییێکی تایبەت دەدەن بە چارەسەریی کێشە و گرفتەکانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد باقر نەوبەخت ڕۆژی پێنجشەممە لە پەراوێزی سەردانی گوندە بوومەلەرزە لێکەوتووەکانی سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان وتی: کەڵک لە هەموو دەفرایەتییەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزە وەردەگیردرێت و دەوڵەتیش تا دواهەمین کات و هێور بوونەوەی لێقەوماوان لە کنیاندا دەمێنێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: هەندێک هەوڵ بۆ جێگیر کردنی کاتیی لێقەوماوانی بوومەلەرزە دراوە بەڵام بەس نییە و دەبێت کانێکسی زیاتر و هەندێک پێداویستیی دیکە وەکوو حەمام و توالێتی کاتی بۆ بوومەلەرزە لێکەوتووان دابین بکرێت.

نەوبەخت وتیشی: ڕێبەری باڵای شوڕش، سەرۆک کۆمار و هەموو بەرپرسان بۆ چارەسەریی گرفتەکانی زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزە جەخت دەکەنەوە، بەڵام پێویستمان بە کاتی زیاتر هەیە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10911

Your Comment

You are replying to: .
captcha