ئۆپەراسیۆنەکەی ئەرتەشی تورکیا بۆ ڕێگری کردن لە ئاشکرا بوونی ئیرادەی میللەتە

بەشی تورکیا- عوسمان بایدەمیر نوێنەری شانلی ئورفا ڕەخنەی لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین گرت و وتی: ئۆپەاسیۆنەکەی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین، ئۆپەراسیۆنێکە بۆ ڕێگری کردن لە ئاشکرا بوونی ئیرادەی نەتەوەی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان بایدەمیر نوێنەری شالی ئوفا لە پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین گرت و وتی: ئۆپەراسیۆنی عەفرین بۆ ڕێگری کردن لە ئاشکرا بوونی ئیرادەی میللەتی تورکیایە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمە چلی زەیتوون نییە. ئەوە ئۆپەراسیۆنی هەناردنی تەرمی منداڵان بۆ ئامێزی دایکانە. ئەوانەی کە دەیانگوت ڕی لە فرمێسکی خەڵک دەگرن، وڵاتیان خستۆتە ئەم دۆخەوە. کەسێک کە تۆزێک ویژدانی بۆ مابێت وێنەی ئەردۆغان لە کن تاوتەکاندا چلۆن لێکدەداتەوە؟ ئەمەیە نیشتمان پەرستی؟ چ کەسێک بە خۆێن کاسبی دەکات؟ ئەمە خەیانەتە بە باوەڕی مرۆڤایەتیی 80 ملیۆن خەڵکی تورکیا.

بایدەمیر وتیشی: شەڕ لە هەر کوێ بێت خەیانەتە بە مرۆڤایەتی. شەڕ بە مانای مردن و کوشتنە، شەر وێران کردنی شارەکانە و دەرد و خەمە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10909

Your Comment

You are replying to: .
captcha