داخستنی سنووری نێوان عێراق و سووریا سوود بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتی تورکیا دەگەیێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە داخستنی دەروازەی سنووری سێمێلکا لە نێوان عێراق و سووریا "ڕێگرە لە گەیاندنی ھاوکاریییە مرۆییەکان".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ گرووپی پشتیوانی لە عەفرین لە نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی، ئەمین بەکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە خەندان-ی ڕاگەیاند: "لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین زۆرینەی فراکسیۆنە کوردییەکانی یەکخستوووە کە لە کۆبوونەوەیێکی پەڕلەماندا داوای ئیدانە کردن و ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان بکرێت".

دەربارەی داخستنی دەروازە سنوورییەکانی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ سووریا ئەو پەرلەمانتارە وتی: "ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە دەروازەی سنووری پێشخابوور و سیمێلکا بکاتەوە، چونکە ھۆکاری داخستنی ھیچ پاساوێکی یاسایی نییە، داخستنی ئەو دەروازانە سوود بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتی تورکیا دەگەیێنێت، لە کاتێکدا ئەوە ڕاستەخۆ گەمارۆدانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە".

ئەمین بەکر وتیشی: ھیچ جێگەی قبووڵ کردن نییە ڕێگە بدرێت بە ھێزێکی وەک ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا "ئەنەکەسە" کۆنتڕۆڵی دەروازە سنوورییەکان و ھاتوچۆی ھاووڵاتییانی لە ژێر دەستدا بێت کە سنووری چالاکیی سیاسی لە نێوخۆی وڵاتی سووریا.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەروازەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان نەکاتەوە، ئەوە لە پەرلەمانی عێراق فشار دروست دەکەین تا بڕیارێکی سیاسی لە بارەی کردنەوەی دەروازەکان بدرێت".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10903

Your Comment

You are replying to: .
captcha