ئه‌یاد عه‌لاوی داوای سه‌قامگیریی که‌رکووک ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراق له‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی ده‌سته‌به‌ر کردنی سه‌قامگیری و سامان پێدانی دۆخی که‌رکووک به‌ دوور له‌ مقۆی میدیاکان جه‌خت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 24ی جانیڤێری له‌گه‌ڵ ڕاکان جبووری سه‌رپه‌ره‌شتیاری ئیداره‌ی پارێزگاریی که‌رکووک دیداری کرد و ڕای‌گه‌یاند: سه‌قامگیریی پارێزگای که‌رکووک و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ به‌ بێ پشکخوازی ته‌نها به‌ ده‌ره‌چه‌ی نیشتمانی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.

به‌پێی به‌یاننامه‌یێکی نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی له‌و دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌منی له‌ پارێزگای که‌رکووک و ڕێگاچاری جێگیر کردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری باس و ڕاگۆڕینه‌وه‌ کرا و جێگری سه‌رکۆماری عێراق له‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی سامان پێدانی دۆخی پارێزگای که‌رکووک به‌ بێ کاریگه‌ریی میدیاکان جه‌ختی کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "المستقله‌"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10900

Your Comment

You are replying to: .
captcha