به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای نه‌وتی جه‌نێڵ ئێنرژی وه‌کوو کۆمپانیایێکی زه‌به‌ڵاحی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت ڕایگهیاندوووه به هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی نه‌وته‌وه ئاستی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی ئه‌و کۆمپانیایه له هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌دا 34 که‌می کردوووه.
کۆمپانیاکه له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیویه‌تی؛ هۆی ئه‌و که‌م کردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی نه‌وت له کێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق که‌می کردوووه.
هه‌ر به گوێره‌ی به‌یاننامه‌که ساڵی 2016 ئاستی به‌رهه‌م هێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وت له‌و کێڵگه نه‌وتییه‌دا نزیک به 53 هه‌زار به‌رمیل بوووه به‌ڵام ئێستا ئاستی به‌رهه‌م هێنان گه‌شتۆته 35 هه‌زار و 200 به‌رمیل.
کۆمپانیاکه پێشبینیی کردوووه ساڵی 2018 کۆی ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له دوو کێڵگه‌ی نه‌وتیی ته‌قته‌ق و تاڤگه یه‌کسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراوی چوار مانگی کۆتاییی ساڵی 2017.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment