لە سلێمانی گردبوونەوە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەڕێوەچوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لە ھەرێمی کوردستان ناڕەزاییەکان دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەردەوامە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە سلێمانی لە سەر شەقام و لەناو ناوەندە جیاوازەکاندا گردبوونەوە و کۆبوونەوە بەردەوامن و ڕێکخراوەکان و چالاکانی مەدەنی و دەستەی پشتیوانی لە عەفرین، سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراقیان کرد. داوایان کرد ھەوڵەکان چڕ بکرێتەوە بۆ کۆتایی ھێنان بەو دۆخەی لە عەفرین هاتۆتە ئاراوە.

ھاوکات لەناو پارکی ئازادیشدا ژمارەیێک لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی گردبوونەوەیێکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان کرد ئەو ستەمەی لە سەر ھاووڵاتییانی عەفرین دەکرێت کۆتایی پێبھێنرێت.

لە یەکەم ڕۆژی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێپێوان و خۆپیشاندان چالاکی دژی ئەو لەشکرکێشییانە دەکرێت و داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم بارەیەوە بێدەنگ نەبێ.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10894

Your Comment

You are replying to: .
captcha