بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لە سلێمانی لە سەر شەقام و لەناو ناوەندە جیاوازەکاندا گردبوونەوە و کۆبوونەوە بەردەوامن و ڕێکخراوەکان و چالاکانی مەدەنی و دەستەی پشتیوانی لە عەفرین، سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراقیان کرد. داوایان کرد ھەوڵەکان چڕ بکرێتەوە بۆ کۆتایی ھێنان بەو دۆخەی لە عەفرین هاتۆتە ئاراوە.
ھاوکات لەناو پارکی ئازادیشدا ژمارەیێک لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی گردبوونەوەیێکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان کرد ئەو ستەمەی لە سەر ھاووڵاتییانی عەفرین دەکرێت کۆتایی پێبھێنرێت.
لە یەکەم ڕۆژی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێپێوان و خۆپیشاندان چالاکی دژی ئەو لەشکرکێشییانە دەکرێت و داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم بارەیەوە بێدەنگ نەبێ.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment